
دەربارەی ئێمە
کەی بی تی یەکێکە لە کۆمپانیا عێراقییەکان کە لە بواری دابەشکاری FMCG دا کار دەکات، FMCG واتە ئەو کاڵا و شتومەکانەی کە لەناو مارکێت و سوپەرمارکێتەکاندا بەردەستن و بەشێوەیەکی بەردەوام ڕۆژانە لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەکاردێن و خواستێکی زۆریان لەسەرە و بەخێرایی دەفرۆشرێن. ئەو بەرهەمانەی کەی بی تی کاری دابەشکارییان تیادا دەکات خاوەندارێتییەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە و هەڵگری ناو‌و لۆگی کەی بی تی ن، ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزرا لە لایەن د. کاوان بەرزان خەفاف، بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سلێمانی، بەرهەمەکانی کەی بی تی سەرتاپای هەرێمی کوردستان و عێراقیان تەنیوەو لە هەموو مارکێت و سوپەرمارکێتێکدا بەردەستن. د. کاوان لەساڵی ٢٠٠٤ ەوە لە بواری دابەشکاریدا کار دەکات، سەرەتا لە نوێنەری فرۆش ەوە دەستی پێ‌کرد، تا وردە وردە بە پلەکانی کاری دابەشکاریدا تێپەڕی و لە کۆتایشدا بوە خاوەنی کۆمپانیای دابەشکاری خۆی، سەرەنجام بوە خاوەنی ناو‌و براندی خۆی. بەرهەمەکانی کەی بی تی بریتین لە خواردەمەنی و پاککەرەوە و وەرەقییات، کە ناو‌و ناوبانگێکی باشی هەیەو یەکێکە لە براندە لۆکاڵیە بەناوبانگەکانی هەرێمی کوردستان.
ئامانجەکانی کەی بی تی

بەرهەمی زیاتر
بەرهەمەکانمان زیاتر بکەین، تا زیاتر خزمەت بکەین و جێی متمانە و دەستخۆشی بەکارهێنەر بین

فراوان بوون
مەودای کارەکانمان فراوانتر بکەین و لە بواری تردا بازرگانی بکەین و ئەزمونەکەمان بخەینە گەڕ

ڕەخساندنی هەلی کار
هاوکار بین لە گەشاندنەوەی ئابووری وڵات و پاڵنەر بین بۆ بەرەو پێش چوون و بەردەستخستنی هەلی کار
چالاکییەکان
کەی بی تی لە کەناڵی K24
کۆمپانیای کەی بی تی لەدرێژەی چالاکیەکانیدا بۆ جاری دووەم دەستپێکی کەمپینی هاوکاریکردنی خوێندکارانی کەمدەرامەت و کەسوکاری شەهیدانی ڕاگەیاند لەپێناو خزمەتی زیاتری خوێندکاران و هاندانی سەرمایەداران بۆ زیاتر هاوکاریکردنی ئەم چینە پەراوێزخراوە

هاوکاری نەخۆشخانەی شار
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كه‌ی بی تی و خزمه‌تی هاوڵاتیان به ئه‌ركی زانی چه‌ند هاوكارییه‌ك و چه‌ند پێداویستییه‌كی پزیشكی پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی بكات بۆ پاراستنی هه‌مووان له نه‌خۆشی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسای بۆ شاری سلێمانی

هاوکاری ئامادەیی ماوەتی تێکەڵاو
کۆمپانیای کەی بی تی هەمیشە لە خزمەتی چین و توێژەکانە.بە ئەرکی خۆی دەزانێت سود بە هەموو چینەکان بگەیەنێت و بە تایبەتی خوێندکارانی خۆشەویستیش کە داهاتوی گەلەکەمانن. بۆیە لە درێژەی چالاکییەکانیدا هەستاین بە دابین کردنی بۆیاخ و پێداویستییەکانی بۆ دووبارە نەخشاندنەوەی یاریگای ئامادەیی ماوەتی تێکەڵاو

کەی بی تی لە کەناڵی کوردسات
چاوپێکەوتنی خاوەن و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کەی بی تی (د.کاوان برزان خفاف )لە کەناڵی کوردسات و باسکردنی ئەو پرۆژە خێرخوازی و کەمپینانەی کە کۆمپانیای کەی بی تی هەڵساوە بە جێبەجێکردنیان بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و خاکی هەرێمی کوردستان

هاوکاری قوتابییە کەم دەرامەتەکان
کۆمپانیای کەی بی تی لەدرێژەی چالاکیەکانیدا بۆ جاری دووەم دەستپێکی کەمپینی هاوکاریکردنی خوێندکارانی کەمدەرامەت و کەسوکاری شەهیدانی ڕاگەیاند لەپێناو خزمەتی زیاتری خوێندکاران و هاندانی سەرمایەداران بۆ زیاتر هاوکاریکردنی ئەم چینە پەراوێزخراوە

کەمپەینی پاککردنەوەی شار
بە بەشداریکردنى گشت ئاست و تەمەنەکان لە شارەکانى کوردستانەوە دواجار کەمپەینەکە بە بەخشینى خەلاتى تایبەتى kbt بەو تاک و کومەڵانەى زۆرترین ریژەى پاکردنەوە ئەنجام دەدەن.خاتوو (سارا حمەصالح) لە سلێمانى بووە براوەى خه‌ڵاتی کەمپەینەکەمان. دەست خوشى و سوپاسى بێ پایانمان بۆ هەموو بەشداربوانى کەمپەینەکە و ئەوانەشى بونە هۆى سەرخستنى ئەم پروژەیەمان وەک بەڵینى هەمیشەى کومپانیاکەمان بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانى ئەو پرۆژانەى دەبنە هۆى پاکژ راگرتنى ژینگەکەمان بە هیواى سەرکەوتن بۆ هەمووان

کەمپەینی پاککردنەوەی ژینگە
کەی بی تی کەمپینێکی پاککردنەوەی ژینگەی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و سەرەتای کەمپینەکەش لەشاخی ئەزمەڕ ئەنجامدرا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە گرنگیەوە باسیان لە هەڵمەتەکە کرد

کەی بی تی لە کەناڵی ڕوداو
كه مپینی ژینگە پارێزی لە لایەن ستافی کۆمپانیای کەی بی تی بەڕێوە چوو. تیایدا هەموو ستافی کۆمپانیاکەو چەندین خۆبەخشی تر بەشدارییان کرد‌و چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی پاککرایەوە

بەرهەمەکانی کەی بی تی

شامپۆی جل وبەرگ
شامپۆی جل و به‌رگی كه‌ی بی تی به ڕه‌نگی شین و پرته‌قاڵی و په‌مه‌ی جله‌كانت پاك ده‌كه‌نه‌وه له هه‌موو په‌ڵه‌و پیسییه‌ك و بۆنێكی خۆشیان پێ ده‌به‌خشن له هه مان كاتدا شامپۆی ڕه‌شی كه‌ی بی تی تایبه‌ت به جل و به‌رگه تۆخه‌كان پارێزگاری له جل و به‌رگه‌كانت ده‌كات له كاڵ بوونه‌وه و تێكچوونیان جگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش شامپۆی جل و به‌رگی كه‌ی بی تی به هه‌ردوو قیاسی ٢،٥لیتر و ٤ لیتری له ماركێت و بازاڕكان به‌رده‌سته

صابونی شل
سابوونی شلی كه‌ی بی تی به هه‌ر سێ بۆنی گوێزهندی و گوڵ و كاڵه‌ك بۆنی ده‌سته‌كانت خۆشده‌كات له هه‌مان كاتدا پارێزگاری له ده‌ست و په‌نجه‌كانت ده‌كات و به نه‌رمی ده‌یهێڵێته‌وه

خێزانی معکرونی
خێزانی مه‌عكه‌رۆنی كه‌ی بی تی هه‌موو ئه‌و جۆره مهعكهرۆنیانهی كه ده‌ته‌وێت له خێزانه‌كه‌ی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه ئه‌مه جگه له تامه خۆشه‌كه‌ی كه چێژ ده‌به‌خشێت به سفره و خوانه‌كه‌ت هه‌روه‌ها له كاتی كوڵاندا دوو هێنده قه‌باره‌كه‌ی زیاد ده‌كات

پۆدرەی جل شۆر
پۆدرەی جل شۆری كه‌ی بی تی به هه‌ردوو قه‌باره‌ی ٩ كیلۆی و٤،٥ كیلۆی ئێستا به‌رده‌سته بۆ بۆنخۆشكردن و پاك كردنه‌وه‌ی جل‌و بهرگهكانتان

زەیتون
خێزانی زه‌یتوونی كه‌ی بی تی خێزانێكی گه‌وره‌ییه و هه‌موو جۆره زیتوونێكی تێداییه ئه‌وانیش پێك هاتوون له زه‌یتوونی ڕه‌شی ده‌نك گه‌وره و زه‌یتوونی سه‌وز به چه‌ندین تام و قه‌باره‌ی جیاواز، زەیتونی ڕەشی قاشکراو. زه‌یتوونی كه‌ی بی تی دڵی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه له خۆی ڕازی ده‌كات.

پاککەرەوەی بۆری
كه‌ی بی تی باشترین ماده‌ی پاك كه‌ره‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی بۆ به‌رهه‌م هێناون. كه ته‌نها پێویسته كه‌مێك له پاك كه‌ره‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی كه‌ی بی تی به‌كاربهێنیت دواتریش چه‌ند لیترێك ئاوی گه‌رم بڕژێنی به ئاوهڕۆكهتدا كه‌ئه‌مش واده‌كات هه‌موو چه‌وری و ئه‌ومادانه‌ی له ناو ئاوهڕۆكهتدا بۆ ماوه‌ییه‌كی زۆر ماوه‌ته‌وه تێكبشكێن وپاك و خاوێنیت پێبببهخشێ

دایبی مناڵان
دایبی كه‌ی بی تی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه كه به تایبه‌ت بۆ منداله‌كانتان دروستكراوه.
١-تەنھا دایبیە کە ڕوپۆش کراوە بە کرێمی دژە سوتانەوەی منداڵان.
٢- ناوپۆشی ئەم دایبیە ٪١٠٠ لۆکەیە و ھیچ مادەیەکی نایلۆنی تێدا نییە.
٣- بە جۆرە لاستیکێک دەورەدراوە کە ڕێگرە لە دزەکردنی ئاو پیایدا بەتایبەت لە کاتی خەوتنی منداڵەکەدا

فاست
فاستی جلی كه‌ی بی تی ده‌توانی بۆ سپی كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگه‌كانت به‌كاری بهێنیت له ههماكاتدا ده‌ست شۆرهكهتی پێ پاك بكه‌یته‌وه! كه‌ی بی تی هه‌میشه باشترینه

پاککەرەوەی کاشی
پاك كه‌ره‌وه‌ی كاشی كه‌ی بی تی به بۆنی لیمۆ و سنۆبه‌ر و گوڵ كاشی ماڵه‌كه‌ت ده‌بریسكێنێته‌وه و هه‌روه‌ها بۆنێكی خۆش به ماڵه‌كه‌تدا بڵاو ده‌كاته‌وه

زاهی
زاهی كه‌ی بی تی به هه‌ردوو بۆنی سێ‌و و لیمۆ بۆنێكی خۆش و كه‌فێكی زۆر ده‌به‌خشێت به قاپه‌كانت له هه‌مان كاتدا كرێمی ده‌ستی تێداییه كه پارێزگاری له پێستی ده‌ست ده‌كات

فلاش
فلاشی كه‌ی بی تی بێ بۆنه ئه‌مه‌ش له هه‌ره تایبه‌تمه‌ندییه گرنگهكانییهتی كه پارێزگاری له ته‌ندروستیمان ده‌كات له هه‌مان كاتدا به چه‌ند دڵۆپێك ته‌واوی ئه‌وشوێنه‌ت بۆ پاك ده‌كاته‌وه كه ده‌ته‌وێت

لابەری کلس
لێكهرهوهی كلسی كه‌ی بی تی. چه‌ند دڵۆپێك ده‌كه‌یته سه‌ر ئه‌و به‌شی كه كلسی پێوه‌یه دوايی ٥ خولهك به ئاوێكی شله‌تێن جوان پاكی بكه‌ره‌وه وڕزگارت ده‌بێت له كلس و پیسی

فاستی جلی ڕەنگاوڕەنگ
فاستی جل و بەرگی ڕەنگاو ڕه‌نگی كه‌ی بی تی به‌كاربهێنه بۆ نه‌مانی په‌ڵه‌كانی سه‌ر جله ڕه‌نگاو ڕهنگهكانت، له هه‌مان كاتدا پاكیان بكه‌ره‌وه و به خۆشی له‌به‌ریان بكه.

کلێنسی چێشتخانە
كلێنسی كه‌ی بی تی بۆ ماوه‌ییه‌كی زۆر له چێشتخانه‌كه‌تدا ده‌مێنێته‌وه! درێژییه‌كه‌ی ١٠٠ مه‌تره و بۆ ماوه‌ییه‌كی زۆر ده‌توانی سوودی لێ ببینی

خوێی غەسالە
خوێی غه‌ساله‌ی قاپی كه‌ی بی تی غهسالهكهت له كلس ده‌پارێزێت هه‌روه‌ها هه‌موو به‌كتریا و چه‌وری سه‌ر قاپ و كه‌وچك و په‌رداخه‌كان له ناو ده‌بات

سپرای پاککەرەوە
سپرای كه‌ی بی تی تایبه‌ت به پاك كه‌ره‌وه‌ی ته‌خته و ده‌سكی ده‌رگاو سه‌رمێز و ده‌رگا كه هه‌موو به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان لاده‌بات زۆر به‌ئاسانی و به‌كاتێكی زۆر كه‌م، له هه‌مان كاتدا زۆر گرنگه ده‌سكی ده‌رگا و سه‌ر مێزه‌كانمان پاك بێت چونكه ڕۆژانه زۆرترین به‌ركه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كانمان بۆیه هه‌میشه به پاكی ڕای بگره و ڕۆژانه زیاد له جارێك پاكی بكه‌ره‌وه

پاککەرەوەی چەوری
چه‌وری لابه‌ری كهیبیتی، دوای ١٠ ده‌قه له مانه‌وه‌ی ماده‌كه زۆر به ئاسانی و بێ ماندووبوون هه‌موو پیسی‌و په‌ڵه‌و چه‌ورییه‌كانت لاده‌با

بەرهەمەکانی غەسالەی قاپ
به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی كه‌ی بی تی تايبەت به غه‌ساله‌ی قاپ شۆر وه‌ك شامپۆ و خوێ و حه‌بی غه‌ساله، کە ئامێرەکەت له كلس ده‌پارێزێت و بۆنی خۆش دەکات و بریقه ده‌به‌خشێت به قاپه‌كانت

پاککەرەوەی جۆکەر
كه‌ی بی تی هه‌موو پاككه‌ره‌وه‌كان بۆ یەکەم جار له‌ناو یه‌ك به‌رهه‌مدا پێشكه‌ش به خانمانی خۆشه‌ویست ده‌كات. جۆكه‌ر به‌كاردێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره و پەردە و ته‌خته و ده‌ست شۆرهكانتان و هەروەها په‌ڵه و پیسی سه‌ر كومبار و جل و بهرگهكانتان و چه‌وری سه‌ر تهباخهكانتان لاده‌بات

زاهی قاپ شۆر
له‌گه‌ڵ به‌كار هێنانی زاهی قاپ شۆری كه‌ی بی تی ڕه‌ونه‌ق و دره‌وشانه‌وه ببه‌خشه به قاپه‌كانت هه‌روه‌ها یارمه‌رتی ده‌رت ده‌بێت له لابردنی پیسی سه‌ر قاپه‌كانت

پاککەرەوەی تەختە
پاككه‌ره‌وه‌ی ته‌خته‌ی كه‌ی بی تی بۆ پاك كردنه‌وه‌ی مێز و ڕووپۆشی ئه‌رزی ته‌خته‌ی ماڵه‌كانتان. بۆنێكی خۆش و ڕهونهقكی دره‌وشاوه ده‌به‌خشێت به ته‌خته‌ی ماڵه‌كانتان و هەروەها پارێزگاریان لێدەکات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تێكچونی ڕه‌نگ و پێكهاته‌یان

صابونی شل
سابونی شلی ده‌ست شتنی كه‌ی بی تی ٥٠٠ ملیمی به چوار بۆنی جیاواز به‌رده‌سته, پێكهاتووه له چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه. ئه‌نتی به‌كتریای تێدایه بۆ پارێزگاری كردن له ته‌ندروستی و نه‌هێشتنی میكرۆب و ماده‌ی زیان به‌خش له هه‌مان كاتدا دهستەكانت به نه‌رمی ده‌هێڵێته‌وه به هۆی بوونی كرێمی ده‌ست تیایدا

حەبی غەسالە
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی حه‌بی كه‌ی بی تی تایبه‌ت بە غه‌ساله‌ی قاپ شۆردن زۆر به ئاسانی ده‌توێته‌وه و له‌ماع و بریقهكی ناوازه ده‌به‌خشێت به قاپ و قاچاخهكانت و هه‌روه‌ها وه‌كو لابه‌ره‌ی كلس بهكاردههێندهرێت بۆ پارێزگه‌ری و خاوێنی له كه‌ل و په‌له‌كانت

پاککەرەوەی شوشە
موعجیزەی کەی بی تی پەڵە و پیسی سەر شوشە و پەنجەرەکانتان خاوێن دەکاتەوە و ماڵەکانتان ڕۆشن دەکاتەوە

کلێنسی کەی بی تی
ده‌سڕی نوێی كه‌ی بی تی تایبه‌ت به ناو ماڵ و ئۆفیس و شوێنه گشتیه‌كان كه پێك هاتووه له سێ چین و به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو ماده‌ییه‌كی شل هه‌ڵده‌مژێت له‌به‌ر به‌رزی كوالێتییه‌كه‌ی و ئه‌ستوورییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها %١٠٠ له ماده‌ی سیلیلۆز پێكهاتووه.

خێزانی ووشکەی کەی بی تی
بەرهەمی ووشکەی کەی بی تی بە کواڵیتیەکەیی و تام و چێژەکەی ناسراوە، پێک دێت لەمانە: بیبەری تیژ، گەنمە شامی، ڕەشکە، دارچینی، میوەی وشک، جۆ، بایەمی سپی، بایەمی قاوەیی، ترشی ورد، لیمەندۆزی، گوێز هند، شەکر، شەکری کڵۆ، کشمیش، چا، خوێی زبر، لیمۆ بەصرە، پاقلە، قەیسی وشک، شۆڤان، ساوەر، گەنمە کوتاو، لەتکە نۆک، قەرەخەرمان، نیسک، ماش، فاصۆلیای ورد، فاصۆلیای گەورە، برنجی ورد، برنجی خڕ، نۆکی ورد، نۆکی گەورە.
چی دەوترێت دەربارەی بەرهەمەکانمان
دەست و چاوتان خۆش، کاڵاکانتان ناوازەیە. دەستخۆشی لە تەواوی ستافی کەی بی تی دەکەم، نمونەتان زیاد بێت

ڕەش ئومێد
دەستتان خۆش بێت، بەڵێ شتێکی تایبەتە شامپۆی کەی بی تی

شاناز محمود
باشترین جۆری پاککەرەوەیە. جگە لە چەوری، ڕەشی سەر ستیلیش لا دەبات. واتە هەم طباغ، هەم سێپا، هەم کتری و قۆری و مەنجەڵی ڕەش بوو بە جوانترین شێوە پاک دەکاتەوە. دەستان خۆش

سروە ر‌سوڵ
هەر زۆر شاز و بێ وێنەیە، هەر ئەم تایتە بەکار ئەهێنم. بۆنێکی خۆش و ناوازەی هەیە، پێشتر زۆر تایتی جۆراو جۆرم بەکار هێناوە، بەڵام هیچیان وەکو ئەم تایتە نین. بە بێ موجامەلە

سەمیرە کەریم
بەڕاستی زەیتونێکی خۆش و بەتامە. دەستتان خۆش، هیوادارم هەموو جۆرە بەرهەمێکتان هەبێ. کەی بی تی ناوازەیە، پێشەنگە لە باشی

سەدای هەق
من هەفتە بازاڕم هەیە، زۆربەی مەوادەکانم هەیەو بە زەمان دەیفرۆشم. بەڕاستی نایابن، خوای گەورە رزقتان بدات

حەمەی شێخ جمال
من تایتی غەسالەی ئۆتۆماتیک بەکار دەهێنم، چاکترین و بۆن خۆش و هەرزانترین نرخ

جمال میرە
دەستتان خۆش بێت، کەی بی تی باشترینە

میدیا خالید
شتەکانتان زۆر زۆر باشە، دەستتان خۆش بێت

بێریڤان کمال
ئەتوانم بڵێم فاستی کەی بی تی لە هەموو فاستەکانی هەرێم باشترە، بە دڵنیاییەوە بەکاری دەهێنم لەو کاتەوەی دەرچووە، دەستتان خۆش بێ، هەر بژی کەی بی تی

تریفە محمود
بەڵێ کلێنسەکەتان زۆر کواڵیتییەو نەرمە، هەموو خانمان بەکاری دەهێنن، نایابە

مینا
بەخێربێن، خێر و بەرەکەتتان هێنا، بەڕاستی کەی بی تی باشترینە. سەرکەوتوو بن

هەوار خفاف
من هەموو مەوادەکانی کەی بی تیم بەکار هێناوە، بەڕاستی بێ وێنەیە، دەستتان خۆش بێت

دڵی
بەڕاستی سوودم لە کاڵاکانتان بینیوە، زۆر زۆر باشە. دەستتان خۆش بێت

شوان طیب
زۆر باشە، شامپۆی کەی بی تیم بەکار هێناوە، بۆنیشی زۆر خۆشە

نەرمین طاهر
من شامپۆ پرتەقاڵییەکەیم بەکارهێناوە، زۆر بۆنی خۆشە و چاکیشە

تریفە فائق
دەستتان خۆش بێت، من خۆم فاستی کەی بی تیم بەکار هێناوەو سودیشی هەبووە

بێریڤان شفیق
موادەکانی کەی بی تی باشترین کواڵیتی هەیە، دەستتان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن

ئیمان تحسین
دەستتان خۆش بێت، بەڕاستی شتەکانتان زۆر باشە، هیوادارم هەروا بمێنێتەوە

دوین
زۆر زۆر باشە، دەستتان خۆش بێت بەردەوام بن، زاهی و سائیلەکەشی هەر زۆر باشە، من بەکارم هێناوە زۆر لێی ڕازیم

دڵنیا خورشید
زۆر سودم لەو پاککەرەوەیە بینی، بەتایبەت دامناوە بۆ پەڵەو چەوری. دەستتان خۆش بێت

لانە بهادین
بەرهەمەکانی کەی بی تی شازە، من بەکارم هێناوە

تانیا انور
هەندێک لە وێنەی بەرهەمەکانمان
پەیوەندی بکە
ناونیشان:
سلێمانی ، تانجەرۆ، نزیک بەنزینخانەی هەڵەبجە
کاتی کارکردن:
شەممە-پێنج شەممە:
٨:٠٠ بەیانی -٥:٠٠ ئێوارە
ئیمەیڵ:
تەلەفۆن:
6264 155 077 964+ | 6264 155 751 964+
هاوڕێمان بە لە سۆشیاڵ میدیا
